ئاگر تێبەربوونی دارستانی سەردەشت

بە داخەوە لە ڕێکەوتی  ٣ خەرمانانی ١٣٩٧ی ھەتاوی لە ناوچەی بێزیلەی سەر بە شاری سەردەشت دارستانێکی زۆر بە ھۆی نادیارەوە ئاگری تێبەربوو کە زیاتر لە سی ھێکتار سووتا.

بە پێی ڕاپۆرتی #نەڵاس_خەبەر بەداخەوە ڵێرەوارەسەرسەوزەکەی سەرووی گوندەکانی شینوێ وبێزیلێ دوچاری ئاگرتێبەربوون بوو کە چووار ساعاتی خایاند.

بە خۆشیەوە، هێزەکانی فریاکەوتۆی مەنابعی تەبیعی، ئاگرکوژێنەوەی سەردەشت ، نەڵاس، رەبەت، وخەڵقی بەڕێزی شینوێ وبێزیلی وئەنجومەنی ژینگە پارێزی نەڵاس و سەردەشت  هەستان بەکوژاندنەوەوپێشگیری لەپەرەسەندنی ئاگرەکەیان کرد.

هەڵمەتی لاوانی شینوێ وبیزیلێ وکاربەدەستانی مەنابعی تەبیعی وئەنجومەنی ژینگە پارێزی نەڵاس زۆر بەر چاو بوو ، بەڵام بەداخەوە لەبەرنەبوونی کەرەسەی ئاگرکوژێنەوەی پێشکەوتوو شاڵاوی ئاگرەکە هەردەم نادەمی سەوزایی جوان وڕەنگینی لێڕەوارەکەی دەکردە خۆڵەمێش بێ گۆمان ئەگەرهیمەتی خەڵقی ئەم دووئاواییە وکاربەدەستانی گیان لەسەردەستی مەنابیع، ھێزی ئاگرکوژێنەوەی  سەردەشت، رەبەت و نەڵاس نەبایەن تەواوی لێڕەوارەکانی دەگرتەوە .
بەداخەوەچەندەمین جارە بەهۆی کەمتەرخەمی گەشتیارێ یان ڕێبوارێ یان شوانێک هەتاکووبەفڕەدانی جگەرەیەک یان بەجێ هێشتنی ئاگرێک وڵاتێک دەبێتە سوتەمەنی وجوانیەکانی خاپووردەبن هیوادارم پاراستنی ژینگەولێڕەوارەکان ببێتە فەرهەنگێک مانەوەی لێڕەوارەکان بەمان ونەمانی بەنەمانی خۆمان بزانیین .

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *