حەوت ئامۆژگاری بۆ ئەوەی منداڵەکەت چوونە قوتابخانە قبوڵبکات

بەشێک لە منداڵان لە یەکەم ساڵی خوێندنیاندا حەزیان لە قوتابخانە نییە، لەو ساڵەدا بەتایبەت ڕۆژەکانی سەرەتای قوتابخانەیان ساتەکانیان بە زەحمەت لێدەڕوات، تەنانەت کێشە بۆ دایک و باوکیان دروستدەکەن و نایانەوێت بچنە قوتابخانە.
ماڵپەڕی “هییە مەگەزین” ئاماژە بە کۆمەڵێک ئامۆژگاری دەکات کە یارمەتی منداڵ دەدات چوونە قوتابخانە قبوڵبکات، ئەوانیش:

١. سەرەتا منداڵ ڕابهێنرێت بۆ ماوەیەک لە دایکی دووربکەوێتەوە، ئەگەر ببرێتە ڕەوزە باشترە، چونکە فێردەبێت چۆن بەبێ دایکی هەڵبکات.

٢. لەڕووی دەروونییەوە منداڵ لەسەر قوتابخانە ڕابهێنرێت، ئەویش دایک و باوک گفتوگۆ لەگەڵ منداڵەکەیان بکەن تا قوتابخانەکەی خۆشبوێت.

٣. لە ساڵی یەکەمدا ئامادەکاری بۆ منداڵ بکرێت و کەرەستەی خوێندنی بۆ ئامادەبکرێت تا قوتابخانەی لا خۆشەویست ببێت.

٤. دایک و باوک لە ساڵی یەکەمدا دیاری بۆ منداڵەکەیان بکڕن بەهۆی چونە قوتابخانە.

٥. باشترە دایک پێش دەستپێکردنی دەوام، قوتابخانە بە منداڵەکەی بناسێنێت و پێناسەی بۆ بکات کە چ سوودێکی هەیە و مانای چییە و ئامانج لە خوێندن چییە.

٦. لەسەر باوان پێویستە بەپێی سیستمێک هەر لە یەکەم ڕۆژی خوێندنەوە پاداشتی منداڵەکەیان بکەن.

٧. لە هەفتەی یەکەمی قوتابخانەکەی کە کۆمەڵێک منداڵی تری ناسیوە، باوان ئاهەنگێکی بچوک بەوبۆنەوە بۆ منداڵەکەیان سازبکەن و هاوڕێکانی منداڵەکەی و باوانیان بانگهێشتبکات .

وەرگیراو لە مەڵپەڕی پەروەردەی مەخموور

http://www.parwardaymaxmur.com

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *