پرسە و سەرەخۆشی نوێنەری سەردەشت و پیرانشار بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا ڕەسووڵ نادری

 

بە پێی ھەواڵنێری #نەڵاس_خەبەر بە گێڕانەوە لە کاناڵی دوکتور خزری، بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا ڕەسووڵ نادری، دوکتۆر ڕەسووڵ خزری نوێنەری پیرانشار و سەردەشت پەێامێکی ئاراستەی خەڵکی کوردستان کرد، دەقی پەیامەکە بەم شێوەیە؛

خەڵکی هونەر دۆست و بەڕێزی کوردستان و خانەوادەی بەڕێزی خوا لێخۆشبوو مامۆستا ڕەسووڵ نادری

بەداخەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا ڕەسووڵی نادری، مامۆستای تاقانەی ئەدەبی زارەکی کوردیمان پێ گەیشت.

لەم بۆنه‌ خەمناکەدا پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی گەڵی هونەر دۆستی کوردستان و خانه‌واده‌ تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو و خزمان و کەسوکارتان دەکەم و خۆم بە بەشداری خەمتان دەزانم.

گەرچی ئێستا مامۆستای قسە خۆش مامۆستا ڕەسووڵی نادری لە نێوانمان نەماوە، بەڵام دەنگ و چیرۆکە شیرینەکانی بۆ هەمیشە لەلای گەڵی کورد پاراستراوە.

هیوادارم خوای گەورە بە بەهەشتی بەرین شادی بکات

انا للە وانا الیە راجعون

ڕەسووڵ خزری نوێنەری پیرانشار و سەردەشت لە پاڕڵمانی ئێران

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *