پیرۆزبایی ڕۆژی ھەواڵنێر

(  پیرۆزبایی ڕۆژی ھەواڵنێر  )

بە بۆنەی ١٧ گەلاوێژ ڕۆژی ھەواڵنێر ، شۆڕا و دئھیاری پەیامێکی پیرۆزباییان ئاراستەی چالاکانی بواری ھەواڵ کرد. دەقی پەیامەکان بەم جۆرە بوو؛

 

کاتێک خۆشی و ناخۆشی، ڕەخنە و تێبینی و بیر وھەستی کۆمەڵگا، چۆک دادەدەن بۆ #پێنوس، کۆلکە زێڕینەیێک بە نێو #ھەواڵ لە دایک دەبێت کە لە مێشکی پڕ ھەستی #ھەواڵنێر سەرچاوە دەگرێت.
١٧ گەلاوێژ بۆتە بیانۆیێک کە ئێمەش بە نوێنەرایەتی شۆڕا و دێھیاری شارەدێی نەڵاس پڕ بە دڵ ڕۆژی #ھەواڵنێر پیرۆزبایی بڵێین بە ھەموو ئەو کەسانەی کە نوسراوەیان دەنگی #ھەژارانی بێدەنگە بۆ گواستنەوەی راستەقینەی کەم و کوڕی کۆمەڵگا، بە تایبەت چالاکانی خۆشەویستی #نەڵاس
ھیوادارم ھەموو ژیانتان پڕ لە خۆشی و ھەنگاو ھەڵێنان بۆ خزمەتی خەڵک بێت.
ھەموو کات چاوەڕوانی رەخنە و پێشنیارەکانتانین بۆ گەیشتین بە ئاسۆیێکی ڕوونی وەڵاتەکەمان.

<< برای بچوکتان #یوسف_ئیبڕاھیم_پوور – ١٧ گەلاوێژی ١٣٩٧ ھەتاوی >>

🔷🔷🔷🔷🔷🔷🔷🔷

دنیای امروز عصر تبادل اطلاعات و انتشار سریع اخبار است در این میان جامعه ای پیشرفته تلقی میشود که در کنار شاخصهای اقتصادی ،اجتماعی،سیاسی و … بر معیار آگاهی بخشی عمومی،اطلاعات و در حقیقت عنصر دانایی تاکید کند در چنین شرایطی رسانه ها با تولید و توزیع مطلوب اطلاعات نقش اساسی دارند
به درستی که خبر نگاران چشم بینا ،زبان صادق،صریح و گویای مردم در عرصه های اجتماعی،تحولات سیاسی و بین المللی هستند که باید همیشه رسالت خود را از دریچه تعهد،صداقت و امانتداری تعریف کنند
روز خبر نگار بر شما عزیزان فرخنده باد

<<پیام تبریک عبداله صالحی به مناسبت روز خبر نگار

🔷🔷🔷🔷🔷🔷

🕊بەناوی خوای بەخشەندەودلۆڤان🕊

هـــــەواڵ نـــــــێر ڕۆژگارت ڕوون وڕێگات پڕڕێبوار

یادت بەخێربێ وخێریشت هانی
لەخۆت وەک نوسەر لەخوێنەرانی
سڵاوێ ببەستێ دەستی نەیاران
لەڕووت دابخا دەرکی زیندانی
وابت پارێزی لەگورزوئازار
نەبیە کرێکاری زۆرداروجانی
پێنوست بنوسێ دەردی هەژاران
سەردانەنوێنی بۆلەتە نانی

لەبیرمە کەمنداڵ بوویین سەرەتای ئێواران کەخۆر لەسەربەرزایی لوتکەی کێوەکان ڕاماڵ ئاوایی لێدەکردین بەئاوابوونی شەوەزەنگی تاریکی باڵی ڕەشی بەسەرجیهان دادەکێشا، خێراخێرا شوشەچرای ناوماڵەکان خاوێن وگەش دەکرانەوەتاکولەژێرپڕشەنگی چراکان لەتاریکستانی ئەنگوست لەچاوپارێزراوبیین ،وتاریکی لەژێرباڵی ڕەشی خۆێ داحەشارمان نەدات ،لەوڕۆژگارەدا کەڕۆژی پڕشەنگ داری خۆشیەکان کەوتۆتە ژێرپەڵەهەوری ڕەشی بێدادی فەقرونەداری وبێکاری باڵی ڕەشی بەسەرجیهان داکێشاوە داراکان داراتروو نەداران ڕۆژبەڕۆژ بەرەونزمتریین پلەی نەداری دەکەونەخوار،سەرداران بۆپەرەپێدانی بازنەی دەسەڵاتیان ودەرەجەی سەرشانیان چەک بەدەستە ڕەش وڕوتەکان کۆمەڵ بەکۆمەڵ دەکەنە قۆچی قوربانی گەیشتن بەپلەوپایەومەبەستیان،
دەسەڵات داران بۆمانەوەیان لەسەرکوررسی، وڵاتیان دەکەنە بەحری خوێن ومۆری هەمیشەیی دەسەڵات وتەخت وبەخت وکورسی لەپێناسەی خۆیان دەدەن وگوێیان لەبیستی هاناوهاواری لێقەوماوان کەڕدەکەن،
ئالەوشەوەزەنگەئەنگوست لەچاوەدانوسەران وهەواڵ نێران وەک چرایەکی پڕشەنگ دارن وپەردەلەسەرزۆرهەڵەوپەڵە هەڵدەدەنەوە،کاربەدەستانی کەوتووش ڕاست دەکەنە وە لەپێناووەدەست هێنانی ئامانجەکانی کۆمەڵگا دا پێنوسیان مێگەلی ڕستە وەپێش خۆدەدات وتارمایی لەسەرگۆشەتاریکەکان دەتارێنێتەوە، هەرچەنددەڵێن هەواڵ نێربەدوای سەرئێشەدادەگەڕێ وزۆرجارانیش وەک بولبولی خۆش خوان دەکەوێتە ئەودیوی میلەی قەفەسەکان وجاری واشە لەناوجەنگەی شەڕەکاندا لەکاتی تۆمارکردنی هەواڵ خوێنیان تێکەڵاوی خوێنی سوروئاڵی شەهیدان دەبێ وڕەگەڵ کاروانی شەهیدان دەکەوێت ،هەواڵ نێران هەمیشە گیانیان لەمەترسی دابووە قەت خۆشیان لەخۆ نەدیوە لەڕفاندن وکوشتن وسەربڕین بەدەستی داعیشەوەبگرە تامیلەکانی زیندان وهەڕەشەوگوڕەشەی دەسەڵات داران هەموویان بونەتەکۆسپ وتەگەرەلەسەرڕێگای هەواڵ نێران وژیانیان لێ کردونەتەژان بەوحاڵەش هەواڵ نێرانی خاک وخەڵق ونیشتیمان وەک ئەستێرەوهەتاولەبارستایی خۆیان کەم کردۆتەوە بۆوەی ڕوناکی بەخشی دەوریان بن . زۆرجوان دەفەرموێ مامەهێمن:
لەووڵاتەکەسێک لەخەوڕابێ
بەشی چارەڕەشی وخەم وشینە
تێگەیشتم عیلاجی دەردی من
مەستی وشێتی ونەزانینە.
ڕۆژی هەواڵ نێر پیرۆز وپڕبێ لەخێروبێربەوبۆنەوە ڕێزوتەقدیرم هەیەبۆهەمووهەواڵ نیرانی بوێری نیشتیمانەکەم بەتایبەتی هەواڵ نێرانی نەڵاس وڕەبەت وسەردەشتی سەربەرز.

<<ئەنجەوی شۆڕای شارەدێی نەڵاس>>

( پیرۆزبایی ڕۆژی ھەواڵنێر )

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *