پەیامی ماموستا ئەنجەوی بە بۆنەی کرانەوەی قوتابخانەکان

ھاوکات لە گەڵ دەست پێکردنی وەرزی نوێ قوتابخانەکان و زانکوکان دەستیان بە کار کرد ھەر بەو بۆنەیەوە مەلا مەحەمەدی ئەنجەوی شۆڕای شارەدێی نەڵاس پەیەمێکی بڵاو کردەوە، دەقی پەیامەکە بەم جۆرەیە؛

‍ بەناوی خواوەندی بەخشەندەو میهرەبان

( یەکی میهربەرزوپیرۆز بێت )

هاوشاریانی بەڕێز ،خوێندکارانی هیواوهومێدی ڕوناکی بەخشی داهاتووی وڵات ،مامۆستایانی پەروەردەوچاوگەی زانست وزانیاری .بەهاتنی میهرماە کەدەروازەی قوتابخانەکان بەڕوی قوتابیان دەکرێتەوە هیوادارم کەدەرووی میهرومەحەببەت وخۆشەویستی خواوەندی بەخشەندە بەڕومان دا لێبکرێتەوە بەڕاستی نەپێنوس دەتوانێ زەحمەت وهەوڵ وکۆششی ئێوەمامۆستایانی قوتابخانە لەئاست پەروەردەوپێگەیشتنی مناڵەکان بنەخشێنێ نەلێنووس دەتوانێ ئەوهەموو تەلاش وتێکۆشانی ئێوە بڕەنگێنێ تەنیائاوێنەیەک کە بتوانی هەواڵی هەوڵی بێ ووچانتان دەربخا ڕوخساری ڕەنگینی ئێوەیە، ئێوەن کە داهاتووی ڕۆشەنی لاوانی وڵاتتان لەمست دایە بۆیەڕێزلەمامۆستایان ڕێزلەوێستاولەداهاتویە مامۆستایان چرای ڕوناکی بەخشی وڵاتن مەکۆی هەوڵ وخەباتن ، قوتابیانی بەڕێزئێوەهەرکامتان خشتێکی زێڕینی کۆمەڵگای داهاتوون . ڕۆشنایی داهاتووی گەل لەسۆنگەی زەحمەتی بێ ووچانی ئێوە دێتەدی . هاوشاریانی بەڕێز هەرچەندبەپێی ئەسڵی 30قانونی ئەساسی کەرەسەوپێداویستیەکان خوێندن لەئەستۆی دەوڵەتەو بەخۆڕاییە بەڵام بەداخەوە لەوزروفەنابەراوەی ئابوری وقەیران وقات وقری هەندی بنەماڵەمان هەن لەناوشارا کەلەبەرنەبوونی توانای دابین کردنی کتێب وکەرەسەی قوتابخانە لەوانەیە بەچاوی پڕلەگریانەوە مناڵەکانیان لەخوێندن دوابخرێن جابۆیە پێویستە لەوبوارەدا ئاوڕێک لەوانەبدەینەوە بەیارمەتی دانیان پێکەنین بخەینە سەرلێوی مناڵەکان ونەقشێکی خێرخوازانە مان هەبێت.
سەربەرزی دنیاودواڕۆژبن.

✍مەلامەحەممەدی ئەنجەوی شۆڕای شارەدێی نــــــــــــــــــەڵاس

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *